لە هەولێر ... "کۆبەرهەمی هەژار موکریانی" ناسێنرا

لە هەولێر ...

لە هەولێر ...
"کۆبەرهەمی هەژار موکریانی" ناسێنرا

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 2025.2.11، بەئامادەبوونى ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە مامۆستایان ئاینی و زانکۆ و نووسەر و هونەرمەند و ئەدیبان و شاعیران و ڕۆژنامە نووسان، لە ڕێورەسمێکدا، لەلایەن "دەزگای روانگە" بە هاوبەشى " ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى"، "کۆبەرهەمی هەژار موکریانی" ناسێنرا.

کۆبەرهەمی هەژار موکریانی، لە توێی (10) بەرگدا، کە بە بەرهەمێکی گرنگ و پڕبایەخە لە شعر، مێژوو، زمان، ئاین، بیرەوەریی و وەرگێڕانەکانى نووسەر و شاعیرى گەورەى کورد هەژارى موکریانى، پرۆژه‌یەکی هاوبه‌شی نێوان "دەزگای روانگە" و "ڕێكخراوی خاڵ" و "زانستگه‌ی كوردستان"ه له‌ شاری سنه‌‌‌، کەتێیدا هه‌ژاری شیعر، هه‌ژاری شه‌ره‌فنامه‌، هه‌ژاری بیر و هه‌ژاری چێشتی مجێور و هه‌ژاری هه‌مبانه‌بۆرینه‌ و وه‌رگێرانی قورئان، پێكه‌وه‌ دەخاتە به‌رده‌ستى خوێنەران.