لە هەولێر .. بە بەشدارى (150) کارگە و کۆمپانیا و نزیکەی (270) براند، دووەمین پیشانگا و ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆیەکان کرایەوە

لە هەولێر .. بە بەشدارى (150) کارگە و کۆمپانیا و نزیکەی (270) براند، دووەمین پیشانگا و ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆیەکان کرایەوە

لە هەولێر ..
بە بەشدارى (150) کارگە و کۆمپانیا و نزیکەی (270) براند، دووەمین پیشانگا و ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆیەکان کرایەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.5.9، بە ئامادەبوونى کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرانى گشتیى بازرگانى و کشتوکاڵ و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى دیکەى حکومى و ئیدارى، بە درووشمی (بەرهەممان ئایندەمانە) دووەمین پیشانگا و ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆیەکان، بە بەشدارى (150) کارگە و کۆمپانیا و نزیکەی (270) براند، کە لەلایەن کۆمپانیای "دەی میدیا" ڕێکخرابوو لە بەردەم پارکى شاندەر لە هەولێرى پایتەخت کرایەوە.

دواى کردنەوە و بەسەرکردنەوەى سەرجەم بە شەکانى پیشانگاکە، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست.

جێگەى باسە، پیشانگاکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و براندە ناوخۆییەکانى هەرێم و عیراق لە بوارەکانى (هەناردنەکردن، پیشەسازی ، شیرەمەنی، خواردنەمەنی، شتومەک، کەلوپەلی ناوماڵ، پاکەرەوەکان، ئایس کریم، خواردنەوە گازیەکان، بەرهەمە کوردەواریەکان)تێدا نمایش کراوە.