تاقیگەی گشتی تەندورستی هه‌ولێر.... بەدەستهێنانی بروانامەی ( ستاندەری نێودەوڵەتی ئایزۆ-ISO )

تاقیگەی گشتی تەندورستی هه‌ولێر.... بەدەستهێنانی بروانامەی ( ستاندەری نێودەوڵەتی ئایزۆ-ISO )

تاقیگەی گشتی تەندورستی هه‌ولێر....
بەدەستهێنانی بروانامەی ( ستاندەری نێودەوڵەتی ئایزۆ-ISO )

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/11/ 2023، به‌ ئاماده‌بوونی هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پ د ك و دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکان و کارمەندانی تەندورستی مەراسیمێک بۆ رێزلێنان لە بەرێوەبەرایەتی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر رێکخرا، ئەوەش لە بەرامبەر بەدەستهێنانی ( بروانامەی ستاندەری نێودەوڵەتی ئایزۆ- ISO) …
جێگری پارێزگاری هەولێر بەدەستهێنانی بروانامەیەکی نێودەوڵەتی فەرمی لەو شێوەیە بە دەستکەوتی گەورەی زانستی هەژمار کردو دەستخۆشی لە تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کردو جەختی لەسەر گرنگی دانی زیاتر بەو بوارە تەندورستیانە کردەوە .