لە کەورگۆسک.. قوتابخانەیەکی 12 پۆلی کرایەوە

لە کەورگۆسک.. قوتابخانەیەکی 12 پۆلی کرایەوە


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2023.2.7، بە ئامادەبوونى ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و قائیمقامى قەزایى خەبات و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک و ژمارەیەكى دیکە لە بەرپرسانى ناوچەکە و پەروەردەكاران و مامۆستایان، لە ناحیەی کەورگۆسک سەر بەقەزایی خەبات لە ڕێورەسمێکدا قوتابخانەی ئامادەیی بۆکانی کچانى (۱۲) پۆلی کرایەوە.
دواى کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌، هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگارى هەولێر هۆڵەکانى خویندن و بەشەکانى ترى قوتابخانەکەیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو سەرنج و پێشنیارەکانی مامۆستایان بوو.
جێگەى باسە، قوتابخانەی ئامادەیی بۆکانی کچانى (۱۲) پۆلی لەسەر بودجەی رێکخراوی UNHCR، بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.