هەولێر … ناساندنی کتێبی ( شەهید ئەحمەد خان لە دیدی هاوڕێیەکانیەوە )
هەولێر …
ناساندنی کتێبی ( شەهید ئەحمەد خان لە دیدی هاوڕێیەکانیەوە )
ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 14-5-2024 هەریەک لە دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری ( پ د ک )و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئامادەیی مەراسیمی ناساندنی کتێبی ( شەهید ئەحمەد خان لە دیدی هاورێیەکانییەوە) بوون، لە مەڕاسیمەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوسەنگەران و کەس و کاری شەهید ئامادەیی بوون، ئاماژە بە ناوەرۆکی کتێبەکە کرا، کە گێرانەوەی ویستگەکانی خەباتی شەهید ئەحمەد خان بوو ، هاوکات لەسەر زاری پێشمەرگەو هەڤاڵانیەوە باس لە هەڵوێست و ئازایەتی و کوردپەوەری رۆژانی سەختی شەهید ئەحمەد خان کرا، کە بوونە وانە بۆ نەوەکانی داهاتوو …