پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی راپەرينی فێرکاری بۆ منداڵان کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی راپەرينی فێرکاری بۆ منداڵان کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی راپەرينی فێرکاری بۆ منداڵان کرد

شەوی یەکشەممە 2024.6.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، بە مەبەسی جەژنە پیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە و پێشوازیکردن لە نەخۆش و هاوڵاتییان، سەردانی نەخۆشخانەی راپەرينی فێرکاری بۆ منداڵان کرد.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی یەکە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردوە و بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، گفتوگۆی لەگەڵ یاوەری نەخۆشەکان و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مامەڵە و شێوازی پێشوازیکردنی کارمەندانی نەخۆشەکە.

وێڕای پیرۆزبایی جەژن، ستایشی ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و دەستە کارگێڕی نەخۆشخانەکەی کرد، بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لەچارەسەرکردنی نەخۆشەکان، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.