پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری دهۆک سەردانی یانەی ئامەد سپۆرت دەکەن

پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری دهۆک سەردانی یانەی ئامەد سپۆرت دەکەن

پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری دهۆک سەردانی یانەی ئامەد سپۆرت دەکەن

لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیان بۆ شاری دیاربەکر، ئەمڕۆ سێشەممە2026.5.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، سەردانی یانەی وەرزشی "ئامەد سپۆرت"یان کرد.

لەو دیدارەدا کە لە بارەگای یانەکە بەڕێوەچوو، هەردوو پارێزگار لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکەوە پێشوازییان لێکرا و دەستخۆشییان لە کار و چالاکییە وەرزشییەکانی یانەکە کرد، وەک نیشانەیەک بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و وەرزشییەکان.

جێی باسە، پارێزگاری هەولێر و دهۆک بە مەبەستی بەشدارییکردن لە "کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی" لە شاری دیاربەکرن و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی فەرمییان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە ئەنجامداوە.