بەنداوی گۆمەسپان .. چارەسەری بەشێکی کێشەی ئاوی هەولێر دەکات
بەنداوی گۆمەسپان ..
چارەسەری بەشێکی کێشەی ئاوی هەولێر دەکات
بەنداوی گۆمەسپان بە دووریی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، دوای بەنداوەکانی دووكان و دەربەندیخان، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر.
تێچووی دروستکردنی (95 ملیار دینارە)، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە، تا ئێستا لە 75%ی کارەکانی جێبەجێکراوە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.
ئەو بەنداوە پشت بە ئاوی باران و کانیاوەکانی ناوچەکە دەبەستێت. توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە، بەتەوابوونی دەبێتە بەشێک لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی شاری هەولێر، ئەوە جگە لەوەی دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری، سامانی ماسی، بووژانەوەی ئاودێری ناوچەکە و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو و زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ژێرزەویی.