یانەی هەولێر بە بردنەوەیەکی مێژوویی بلیتێکی کەنداوی بەدەستهێنا

یانەی هەولێر بە بردنەوەیەکی مێژوویی بلیتێکی کەنداوی بەدەستهێنا

یانەی هەولێر بە بردنەوەیەکی مێژوویی بلیتێکی کەنداوی بەدەستهێنا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.6.2، لە نێو کەشێکی وەرزشی پڕ لە جۆش و خرۆشدا لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی، و چیمەن بابەکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە پێشەنگانی وەرزشی، وەرزشوانان، و هاندەرانی دڵسۆزی یانەکە، دواین یاری یانەی هەولێر بەرامبەر بە یانەی ئەمانەی بەغدا، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەچووە.

لەو یاریەدا هەولێر توانی ئاستێکی بەرز و سەرنجڕاکێش پێشکەش بکات و یارییەکە بە ئەنجامی ( 3 ــ 1 ) گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت، بەم سەرکەوتنە گەورەیەش یانەی هەولێر دوو دەستکەوتی گرنگی تۆمارکرد، یەکەم جێگیرکردنی پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق، و دووەمیش بەدەستهێنانی بلیتی فەرمی بۆ بەشدارییکردن لە پاڵەوانێتی داهاتووی یانەکانی کەنداو.

جێگەی باسە، ئەم سەرکەوتنە وەک دەستکەوتێکی مێژوویی و گرنگ بۆ وەرزشی هەولێری پایتەخت هەژماردەکرێت و هاندەرانی یانەکە ئومێدی سەرکەوتنی گەورەتری لێ دەخوازن لە یارییە هەرێمییەکانی داهاتوودا.