هه‌ولێر ... پرسه‌ی پێشمەرگەی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلول و گوڵان شاعیر ئەحمەد دەشتی به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر ... پرسه‌ی پێشمەرگەی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلول و گوڵان شاعیر ئەحمەد دەشتی به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 3.6.2026 بە ئامادەبوونی ڕێزدار سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی " سەرۆک مەسعود بارزانی " و بەڕێز فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک لە بەرپرسان، هاوڕێیان، ڕۆشنبیران و نوسه‌ران، پرسه‌ی خوالێخۆشبوو، ئەحمەد دەشتی، پێشمەرگەی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلول و گوڵان شاعیر‌و نوسه‌ر، له مزگه‌وتی سه‌واف به‌رێوه‌چوو.
جێگەی باسە، ئەحمەد دەشتی لە ساڵی 1945 لە گوندی دارەبەنی ناوچەی بەڕانەتی هەولێر لە خێزانێکی ئایینی لەدایکبووە، خوێندنی مەلایەتی لە حوجرەی باوکی تەواو کردووە، لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوول بووە بە پێشمەرگە و لە چاپخانە و ئێزگەی "دەنگی کوردستان"، پاشان پەیوەندی كردووە بە شۆڕشی گوڵان، و چەندین پۆستی حزبی لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتووە، ئەحمەد دەشتی، نووسەر، شاعیر و تێکۆشەری ناسراوی کورد، لە 27ی ئایاری 2026 لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد .