هەولێر .. بەخێر هێنانەوەی شێخ مادیح شێخ عوسمانی بیارە

هەولێر ..  بەخێر هێنانەوەی شێخ مادیح شێخ عوسمانی بیارە

هەولێر ..

بەخێر هێنانەوەی شێخ مادیح شێخ عوسمانی بیارە

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 31.12.3024 بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەیان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی شێخ مادیح نەقشبەندی کرد، کە لە دوای دەیان ساڵ لە ژیانی لە دەرەوەی وڵات، ئەمجارەیان یەکجاری بریای مانەوەی لە هەولێری پایتەختدا.
بەو بۆنەیەوە پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی بە بریاری گەرانەوەی یەکجاری شێخ مادیح شێخ عوسمانی بیارە بۆ نیشتیمان زیدی خۆی دەربری و
تاکیدی کردەوە کە هەولێر بۆ کەسایەتییەکی گەورەی کوردی وەک شێخ مادیح شێخ عوسمانی بیارە مایەی شانازی و سەرفرازی دەبێت و بوونی کەسایەتیەکی دیاری وەک ئەویش، مایەی خێرو بەرەکەتە بۆ شاری هەولێر …
دواجار هیوای تەندروست باشی و سەلامەتی هەمیشەیی لە هەولێری پایتەخت بۆ خواست .