پارێزگارى هەولێر، پێشوازیی لە باڵیۆزى ئوستورالیا لە عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیی لە باڵیۆزى ئوستورالیا لە عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیی لە باڵیۆزى ئوستورالیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.3.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە گلێن مایڵس، باڵیۆزى ئوستورالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنان، ئومێد خواست ئەو ماویەی کە لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستانە بە ئاسوودەى و خۆشى بەسەرببات و کردنەوەى کونسڵخانەى وڵاتەکەشى لە شاری هەولێر بە پێویست زانى.

پاشان گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوسترالیا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کران و هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئوستورالیا، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگارى هەولێر، هەوڵە بەردەوامەکانی بالیۆزخانەى ئوستورالیا لە عێراق بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانى وڵاتەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، باس لە کێشە و گرفتەکانى گۆڕانکارى کەش و هەوا و ئەو ڕێگە چارە و پڕۆژە و بەرنامە ڕێژیانە کران، کە پارێزگاى هەولێر بە پاڵپشتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ئەو مەبەستە گرتویەتیەبەر.

لە کۆتایشدا باڵیۆزى ئوستورالیا لە عێراق، وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى خۆى بەسەردانیکردنى هەولێرى پایتەخت و ئەو پێشکەوتن و ئارامیی و ئاسایشەى لە شارەکە بەرقەرارە، جەختى لە هەماهەنگی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئوستورالیا لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.