ئێوارەی ئەمڕۆ، بەبۆنەی ١٢ی ڕەبیعولئەوەڵ و بەمەبەستی بەشداری و پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەممەد دروودی خوای لەسەر بیت، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی ژمارەیەک لە تەکیە و خانەقا و مزگەوتەکانی شاری هەولێری کرد.

پارێزگاری هەولێر لەو سەردانانەدا، لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی، زانایان و خەڵکی بەشداربوو لە مەراسیم و بەرنامەکانی مەولود خوێندنەوە بەشدار بوو و بەو بۆنە پیرۆزەی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد.
مەراسیمی مەولودی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بیت لە هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و لە کەشێکی پڕ لە خۆشەویستی و ڕێز بۆ پێغەمبەردروودی خوای لەسەر بیت بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمانەدا، جەخت لەسەر پەیامە مرۆڤدۆستانەکانی ژیاننامە پێغەمبەر لەوانە خۆشەویستی، لێبوردەیی، میهرەبانی، تەبایی و هاوکاریی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا کرایەوە …