سەنتەری شار؛ لە بەیانییەوە تا ئێوارە لە ژێر چاودێری و خزمەتگوزاریی بەردەوام

سەنتەری شار؛ لە بەیانییەوە تا ئێوارە لە ژێر چاودێری و خزمەتگوزاریی بەردەوام

سەنتەری شار؛ لە بەیانییەوە تا ئێوارە لە ژێر چاودێری و خزمەتگوزاریی بەردەوام

سەرنج بدەنە وێنەکانی ئەمڕۆی سەنتەری شاری هەولێر؛ شوێنێک کە لە بەیانییەوە تا کۆتایی شەو، بەردەوام لە ژێر چاودێری و خزمەتگوزاریی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بووە.

لە بەیانییەکی زوو، تیمەکان دەستیان بە شۆردنەوە و خاوێنکردنەوەی سەنتەری شار کردووە؛ لە کاتی نیوەڕۆشدا بەردەوامی بە کار و چاودێریی پاکوخاوێنیی ناوەندی شار دراوە.

لە کۆتایی ڕۆژدا، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بە خاوێنکردنەوەی تەواوی سەنتەری شار، ڕۆژەکەیان کۆتایی پێهێناوە؛ بۆ ئەوەی سەنتەری شار بە شێوەیەکی پاک و ڕێک و پێک بۆ هاوڵاتیان بمێنێتەوە