تەرمی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی تێکۆشەر و كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر بەخاک سپێردرا
ئەمشەو دووشەممە 2022.9.19، بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیران و پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی و پەرلەمانتاران و شێخانی تەریقەت و کەسوکار و خانەوادەکەی، لەمەراسیمێکی شایستەدا تەرمی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر و تێكۆشه‌ری شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری پێشووی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، بەخاک سپێردرا.