شاندی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران گەڕایەوە.
شاندی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران گەڕایەوە.
شاندی هەرێمی کوردستان کە بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە هەموو بوارەکان سەردانی ئێرانی کردبوو، لە ئێران گەڕایەوە.
ئێوارهی ئەمڕۆ هەینی 02ـی 06ـی 2023 شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەهەر چوار پارێزگارەکان و هەر سێ سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان پێکهاتبوون، دوای سەردانێکی سێ ڕۆژە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنجامدانی چەندین دیدار و گفتوگۆ و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئێران و جێگرانی وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری بازرگانی و کاروباری عيراق، پارێزگارەکانی ئازربایجانی ڕۆژئاوا و کرمانشان و سنە لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو سکتەرەکانی بازرگانی، ئابووری، کولتووری، ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، وەرزشی، کشتوکاڵی، پیشەسازی، هونەری تەکنیکی، ئەندازیاری، کردنەوەی پیشانگەکان، هاتنی زیارەتکاران، هاوکاریی زانکۆیی و چەندین بابەتی دیکەی ستراتیژی بوو.
ڕاگهیاندنی پارێزگای ههولێر