پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد

ئەمشەو یەکشەممە 2025.3.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەسی جەژنە پیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە و پێشوازیکردن لە نەخۆش و هاوڵاتییان، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیس هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ و نازجەلال، بەڕێوەبەری ejcc، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی یەکە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردوە و بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، گفتوگۆی لەگەڵ یاوەری نەخۆشەکان و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مامەڵە و شێوازی پێشوازیکردنی کارمەندانی نەخۆشەکە.

وێڕای پیرۆزبایی جەژن، ستایشی ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و دەستە کارگێڕی نەخۆشخانەکەی کرد، بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکان، بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.