لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، پیشانگایەکی خۆشنووسی تایبەت بە شیعرەکانی شاعیری گەورەی کورد( هێمن موکریانی) کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.4.17، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لە چوارچێوەی ڕێورەسمى ( 39 )یەمین ساڵیادى کۆچى دوایى شاعیرى گەورە و دیار‌ و ناسراوی كوردستان ( هێمن موکریانى ) لە ژێرناونیشانى ( هێمن، ڕێبوراى ڕێى عیشق و ئازادى ) بە ئامادبوونی ژمارەیەک لە نووسەر و شاعیر و ئەدیب و هونەرمەندا، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، پیشانگایی خشنووسی بۆ هونەرمەند "محەمەد بەهرامی" بۆ شیعرەکانی هێمن کرایەوە.

پارێزگاری هەولێر دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی، دەستخۆشی لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیار و هونەرمەند کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.