کارکردن لە ڕێگای ( کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل ) و هەردوو تونێلى ( میراوە - ماوەران ) قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و نزیكە لە تەواوبوون
کارکردن لە ڕێگای ( کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل ) و هەردوو تونێلى ( میراوە - ماوەران ) قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و نزیكە لە تەواوبوون
پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای ( کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل ) كە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەحێكردنی كراوە.، قۆناغی زۆر باشی بڕیوە.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە گرنگە لە چوارچێوەی دیدگا و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبانەکان جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستا کارەکانی بە سەرکەوتوویی تەواو بووە و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بەرەو کۆتایی دەچێت.
- گوژمەی پڕۆژەکە: بڕی 95 ملیار دیناری عێراقی بۆ تەرخانکراوە.
- کۆمپانیای جێبەجێکار: پڕۆژەکە بە ڕێنوێنی سەرۆکی حکومەت بە تەواوی لەلایەن هێزی کاری خۆماڵی و ئەندازیارانی ناوخۆیی (کۆمپانیا نیشتمانییەکان) بە کوالێتییەکی بەرز و جیهانی جێبەجێ دەکرێت.
-دروستکردنی ڕێگایەکی خێرای دوو ساید بە درێژی 10 کیلۆمەتر.
- پڕۆژەکە تەواوکردنی هەردوو تونێلی ستراتیژیی میراوە و ماوەران لەخۆدەگرێت.
-سێ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی مۆدێرن بەپێی ستانداردی جیهانی دروست کراون.