پارێزگاری هەولێر سەردانی کۆنسڵخانەی گشتی فەرەنسای کرد
پارێزگاری هەولێر سەردانی کۆنسڵخانەی گشتی فەرەنسای کرد
بەیانی ئەمڕۆ، 5.7.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، سەردانی کۆنسڵخانەی فەرەنسایان کرد و لەلایەن یان برێم، کۆنسلی گشتی فەرەنسا، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، هەردوو لایەن باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان و فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری نێوان پارێزگای هەولێر و فەرەنسا کرد.
هەروەها، گرنگی ئامادەبوون و پاراستنی بڕاندە فەرەنسییەکان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر کرایەوە .
بەردەوامبوون و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو لایەن، بە مەبەستی پشتگیریکردنی گەشەی ئابووری و بازرگانی دووپاتکرایەوە .