هەولێر.... له( 39 )یەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا، مه‌راسیمێکی شکۆدار بۆ شاعیری گەل و نەتەوە هێمنی شاعیر به‌رێوه‌چوو
هەولێر....
له( 39 )یەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا، مه‌راسیمێکی شکۆدار بۆ شاعیری گەل و نەتەوە هێمنی شاعیر به‌رێوه‌چوو
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشەممە 2025.4.17، له‌ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕێورەسمی ( 39 )یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و ناسراوی كوردستان ( هێمن موکریانی ) لە ژێرناونیشانی ( هێمن، ڕێبورای ڕێی عیشق و ئازادی ) بە بەشداری کەس و کاری شاعیر‌و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەند و ئەدیبانی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ لەلایەن ریکخراوی پەرەپێدانی کاری ڕاگەیاندن بە هەماهەنگی سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی زانکۆی سەڵاحەدین و بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیای کوردستان به‌رێوه‌چوو .
مه‌راسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری گەورە هێمنی شاعیر، بە سروودی ئه‌ی ره‌قیب دەستی پێکردو دواتر چه‌ند وتارێك تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه پێشکەشکرا ..
پارێزگاری هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی کەس و کار‌و میوانانی بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و درودی رێز‌و وەفا بۆ گیانی پاكی مامۆستا هێمنی شاعیر‌و كوردپەروەر نارد ...
پارێزگاری هه‌ولێر به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی و كوردپه‌روه‌ری هه‌ژمار كرد، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه‌وا مامۆستا هێمن خودان هەستێكی بەرزی نیشتمانی بووە‌و ئەو هەستەشی هه‌م له ژیانی واقیع و هه‌م لە دونیای ده‌قه شیعرییەكانیدا رەنگی داوەتەوە، بۆیه یەكێك لە ئەندامە چالاكەكانی ژێكاف بووە‌و دواتر له حزبی دیموكراتی كوردستان درێژەی بەتێكۆشانی خۆی داوە.
هاوكات مامۆستا هێمن بایەخێكی زۆری بەشیعری نیشتمانی‌و نەتەوەیی داوە‌و چەندین شیعری بەرزی لەو بارەیەوە هەیە‌و یەكێك لەو شاعیرانەش بووە كە لەرێورەسمی دامەزراندنی كۆماری كوردستاندا لەمەهاباد شیعری خوێندۆتەوە.
بەھۆی هەڵوێستە سیاسی‌و نیشتمانییەكانیەوە دووچاری كێشەو گرفت‌و راونان‌و ئاوارەیی بۆتەوە‌و لەدوای روخانی كۆماری كوردستان ئاوارەی باشوری كوردستان بووە‌و لەرووی سیاسی‌و فەرهەنگییەوە خزمەتی زۆری لە كوردستانی باشور كردووە.
له كۆتاییدا لەلایەن بنەماڵەی شاعیر خەڵاتێکی تایبەت پێشکەش بە پارێزگاری هەەلێر کرا، هەروەها پارێزگاری هه‌ولێر خه‌ڵاتی به‌سه‌ر بنەماڵەی شاعیر‌و ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر دابه‌شكرد.