پارێزگاری هەولێر و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی بازاڕی قەیسەری، سوڵتان مزەفەر و منارەی چۆلیان کرد
پارێزگاری هەولێر و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی بازاڕی قەیسەری، سوڵتان مزەفەر و منارەی چۆلیان کرد
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2025.4.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پێشوازیی لە نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئێرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، برهودان به پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستان و گهشهپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران، دواتر سهردانى نێو بازاڕی قەیسەری و ئارامگەی سوڵتان موزەفەرەدین و منارەی چۆلیان کرد.
لەلایەن خۆیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسى پارێزگارى ههولێری كرد بۆ پێشوازیکردنی و خۆشحاڵ خۆى بهو ئارامى و ئاسایش و ئازادییهى له پایتهختى ههرێمى كوردستان بهرقهراره نیشاندا.