پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، کە شاکر حسێن، بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران ئامادەى بوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.

پاشان تیشک خرایەسەر سەردانەکەی چەند ڕۆژى ڕابردووى پارێزگارى هەولێر بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداریکردنی لە پیشانگای ( ئێران - ئێکسپۆ 2025 ) و ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و سەرکەتوو لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار و جێگری وەزیری دەرەوە و وەزیری پیشەسازیی و پارێزگارانی ( تاران، قەزوین، زنجان، ورمـێ ) و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتاران و سەرۆک و ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی و بازرگان و پیاوانی کار. لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، زۆر سوپاسى سەر کونسوڵی گشتیی کۆمارى ئیسلامى ئێران بەڕێز ئەسەدى و ستافى کونسڵخانەى ئێرانى لە هەولێر کرد، بۆ ڕێکخستنى سەردانەکە و هەوڵەکانى بەڕێزیانى بەرز نرخاند لە ئامادەکارى و داڕشتنى بەرنامەى دیدار و کۆبوونەوەکان.

لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى بەڕێوەچوون و ئامادەکاریى بۆ کۆبوونەوەى فراوانى ساڵانەى پارێزگارانی ( هەولێر، ئازاربایجانى ڕۆژئاوا ( ورمێ)، سلێمانى، سنە پارێزگاى کوردستان، دهۆک، کرماشان، هەڵەبجە ) کرا.

لە کۆتایدا سەرکونسڵی گشتیى کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاسى پارێزگارى هەولێر و ئیدارەی پارێزگاى هەولێری کرد بۆ ئەو پەیوەندییە و هەماهەنگی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی لە ماوەی ساڵانى ڕابردوودا پێشکەش بە کونسڵخانەى وڵاتەکەیان کردوو.