هەولێر…… لە یادی 63 سالەی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، پێشەنگایەکی هونەری کرایەوە

هەولێر……  لە یادی 63 سالەی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، پێشەنگایەکی هونەری کرایەوە

هەولێر……

لە یادی 63 سالەی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، پێشەنگایەکی هونەری کرایەوە

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٦٣ساڵ بەسەر پەیوەندیکردنی سەرۆک بارزانی بەڕیزەکانی پێشمەرگەوە، بوونی سەرۆک بە پێشمەرگە، ئێوارەی ئەمرۆ 24.5.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری ژمارەیەک کەسایەتی و هونەردۆست، ئامادەی کردنەوەی پیشەنگای هونەرمەند ئەرکان موسا دۆلەمەری بوو، پیشەنگاکە لە 63 تابلۆی سەرنج راکێش پێکهاتبوو، وەک ئاماژەیەک بۆ تەمەنی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، ئیلهامی تابلۆکانیشی وەک هونەرمەند دووپاتی دەکاتەوە لە دەڤەری بارزانەوە وەرگیراوە، بە جۆرێک جگە لە تابلۆی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی ، چەندین تابلۆی سروشتی دڵرفێنی کوردستان و تەبایی نێوان ئاینزاکان و پێکهاتەی شارەکان و کلتوور و پێکەوەژیان و دۆستایەتی و ئاماژەکانی پێشمەرگایەتی لە شاخ و داخ لەخۆ گرتبوو.
پارێزگاری هەولێر وێرای پیرۆز کردنی ئەو رۆژە مێژوویە لە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان، هیوای سەرفرازی و بەهرەمەندی زیاتری بۆ هونەرمەند خواست …