هەولێر ... پێشوازیکردن لە شاندێکی باڵای رێکخراوی "فاو"
هەولێر ...
پێشوازیکردن لە شاندێکی باڵای رێکخراوی "فاو"
ئەمشەو یەکشەممە 2025.5.25، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، پێشوازیانکرد لە "شیو دونیو" بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "فاو" هاوڕێ لەگەڵ سەیوان بارزانی، باڵیۆزی عێراق لە ئیتالیا و شاندێکی یاوەریان.
جێگەی باسە، وابڕیارە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی فاو لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێری پایتەخت، جگە لە بەسەرکردنەوەی چەند پڕۆژەیەک، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.