ههولێر ... بە چاودێری سەرۆک بارزانی ساڵڕۆژی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، (دیداری نیو سەدە، ڕێککەوتننامەی جەزائیر) ساز كرا
ههولێر ...
بە چاودێری سەرۆک بارزانی ساڵڕۆژی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، (دیداری نیو سەدە، ڕێککەوتننامەی جەزائیر) ساز كرا
ئهمرۆ دووشهممه رێكهوتی 26.5.2025 بە چاودێری جەنابی سەرۆک بارزانی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە 49 یەمین ساڵڕۆژی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، (دیداری نیو سەدە، ڕێککەوتننامەی جەزائیر) سازكرد، کە تیایدا شڕۆڤەو خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ئەم ڕێککەوتننامەیە كرا.
لهو دیدارهدا كه سیداد بارزانی نوێنهری سهرۆك بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێرو ژمارهیهك له ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و كۆمیتهی ناوهندی (پ د ك ) و كادیرانی پێشكهوتوو سیاسی و دبلۆماسی و پلهداری سهربازی و نوسهرو رۆشنبیران ئامادهیی بوون، وێرای وتار، بهڵگهی دۆکیۆمێنتاری، چەندین پانێڵ بۆ ژمارهیهك له توێژەرو پسپۆڕانی کورد و بیانی رێكخراو به پشت بهستن به بهڵگهی مێژووی خوێندنهوهو شیكردنهوهیان بۆ ڕێککەوتننامەی شوومی جەزائیر خرايه روو، كه ئهو رێكهوتنامهیه له بنهمادا دژی شۆڕشی مهزنی ئەیلوول بوو، بهڵام بههۆی ئیرادهی پۆڵاینی گهلی كوردستانهوه نهیتوانی ئامانجهكانی خۆی به تهواوی بپێكێ و لە ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦ شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵان، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بۆ تەواوکردنی ئامانجە بەدی نەھاتووەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستان یەکەم بڵێسەیدا و کاروانی خەباتی نەپساوەی گەلەکەمانی درێژەپێدا، ئەو شۆڕشە، گیانی یەکڕیزیی گەلی کوردستانی بەرجەستە کرد، تاوەکو پێکھێنانی بەرەی کوردستانی...
شایهنی باسه لە 6ی ئاداری 1975دا ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان سەدام حسێن، جێگری سەرکۆماری عێراق و محەمەد ڕەزا شای ئێران، بە نێوەندگیریی ھۆری بۆمدین، سەرۆکی ئەوکاتی جەزائیر، بۆ ئەوەی بە هاوکاریی یەکتر شۆڕشی گەلی کورد لەناوبهرن واژوو کرا، بهڵام هەر زوو جارێکی دیکە بە فەرمانی بارزانی نەمرو بە سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاکە ئیدریسی جوانەمەرگ شۆڕش دەستی پێ کردەوە و بەردەوامی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە چوارچێوەی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازدا ڕاپەڕینی ئاداری ساڵی 1991ی گەلی کوردی بەدوادا هات و ئیرادەی گەلی کورد سەر کەوت و پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا.