هه‌ولێر ... ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتوخواز به‌رز راگیرا
هه‌ولێر ...
ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتوخواز به‌رز راگیرا
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 26.5.2025 دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پ د ك) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌شداریان له مەراسیمی تایبه‌ت به (٤٩) ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتوخواز كرد، كه لە لایەن ناوچەی ئاسۆ بەهەماهەنگی زانکۆی سڵاحه‌ددین رێكخرابوو .
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسان و كادیرانی سیاسی و پێشمه‌رگه تێدا ئاماده‌بوون، وێرای کردنەوەی پیشەنگایەکی تایبەت بە شۆرشی گوڵان، ئه‌وه خرایه روو، كه‌وا شۆڕشی گوڵان لە قۆناغێكدا هەڵگیرسا، كە جۆرێك لە بێ ئۆمێدی باڵی بەسەر كوردستاندا كێشابوو، بۆیه شۆڕشی گوڵان نەك هەر بێ ئۆمێدی ڕەواندەوە، بەڵكو ئۆمێدیشی خستەوە نێو ڕێزەكانی خەبات و گیانی ئازادیخوازانەی گەلی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان.
تاكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرایه‌وه، شۆڕش پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بوو، دوای رێككەوتننامەی جەزائیر و نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان هەڵسانەوەیەكی دیكەی به نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌خشیه‌وه، ئه‌مرۆش بەرهەمی دروستبوونی حكوومەتی كوردستان و ئەو ئازادییەی ئەمڕۆ ئێمە تێیدا دەژین، بەرهەمی ئەو شۆڕشەیە. هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین برگه‌ی هونه‌ری پێشكه‌شكرا كه گوزارشتیان له خۆشی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گوڵان ده‌كرد .