پارێزگارى هەولێر، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوى (FAO) کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوى (FAO) کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوى (FAO) کرد

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2025.5.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە "شیو دونیو" بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و هێمن سەید موراد، بەرێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و ناز جەلال، بەێوەبەرى EJCCى پارێزگاى هەولێر ئامادەى بوون، تیشک خرایەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان، هه‌روه‌ها گفتوگۆ لەبارەى كاريگه‌رییەکانى گۆڕانى ئاووهه‌وا و کێشە و گرفتەکانى كه‌م ئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کێشە كشتوكاڵیەکان و ئاو و خۆراك کرا.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى ئەوەى هیواى خواست ئەوکاتەى کە لە هەولێرى پایتەختن بە ئاسودەى ببەنەسەر، ڕایگەیاند، پێزانینمان هەیە بۆسەرجەم كار و به‌رنامه‌كانى ئاژانسەکانى UN کە لە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى ئەو کارانەى لە هەولێرى پایتەخت ئەنجامیانداوە، لە نێوشیاندا كار و به‌رنامه‌كانى ڕێکخراوى FAO کە ڕۆڵی بەرچاووى هەبووە لە جێبەجێکردنی پرۆژەكانى گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک لە هه‌رێمى كوردستان.

لەکۆتایدا، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی (FAO)، سوپاسی پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازییەکەى و ئامادەیيی ڕێکخراوەکەشى بۆ فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانى لەگەڵ دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەخت دووپات کردەوە.