پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوى (FAO) سەردانى قەڵاى هەولێریان کرد
پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوى (FAO) سەردانى قەڵاى هەولێریان کرد
ئێوارەى رۆژی دووشەممە 2025.5.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و شیو دونیو، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) و شاندی یاوەریان، سەردانى قەڵایان کرد و چەند شوێنکی مێژوویی و کەلتووریان لە سەر قەڵا مێژوویى و دێرینى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەسەرکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی (FAO) وێڕاى ستاییشی کردنى سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنى هەولێری پایتەختی نیشاندا و کار و پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانیان بەرز نرخاند.