پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆکى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان - یۆنان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆکى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان - یۆنان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆکى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان - یۆنان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.5.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە ئەفتیمۆس ناڤریدیس، سەرۆکى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان - یۆنان و د.سەربەست زاخۆیی، یاریدەدەری سەرۆك و شاندێکى یاوەریان کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنان دەستخۆشى لە کۆمەڵەى ناوبراو کرد بۆ پتەوکردن پەیوەندییەکانى نێوان گەلانى کوردستان و یۆنان لە بوارى کلتوورى، ڕۆشنبیرى، زانستى، کۆمەڵایەتى و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن. ئومێدیشى خواست، لە کار و پڕۆژە مەدەنى و ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتییەکانى بەردەوامبن بۆ بونیاتنان و بە هێزکردنى زیاترى پەیوەندییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوى هاوکارى و پاڵپشتى خۆى بۆیان دووپاتکردەوە.

هەروەها پارێزگارى هەولێر، کردنەوەى هێڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆی ئەسینا - هەولێرى بە هەنگاوێکى گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنى جوڵە و ڕەوشی بازرگانی و گەشتیاری لەنێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى یۆنان وەسفکرد و گوتى، ئەگەرچى ژمارەیەک لە کومپانیاکانى یۆنانى لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن، لەگەڵ ئەوەدا دەرگاى هەولێرى پایتەخت بۆ هەموو ئەو کۆمپانیا و بازرگان و کەسانە کراوەیە، کە دەیانەوێت لە پایتەختى هەرێمى کوردستان وەبەرهێنان بکەن، ئیمەش بە پێى یاسا و رێنماییە بەرکارەکان هەرچى ئاسانکارى و هاریکارى هەیە پیشکەشیان دەکەین.

لەلایەن خۆیانەوە سەرۆک و یاریدەدەر کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان - یۆنان، زۆر سوپاسى پێشوازیەکەى پارێزگارى هەولێریان کرد و هاوکارى و پاڵپشتیى بەڕێزیان بۆ کۆمەڵەکەیان بەرز نرخاند و خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانیکردنى هەولێرى پایتەخت و ئەو سەقامگیرى و ئارامى و ئاوەدانییەى لە شارەکەدا هەیە نیشاندا.