پارێزگاری هەولێر، سەردانى لقی2ی پارتی دیموکراتى کوردستانى کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانى لقی2ی پارتی دیموکراتى کوردستانى کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە یاوەرى جێگرانى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەندى و بەپرسانى دیکەى بەشەکانى پارێزگا، سەردانى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد و لەلایەن زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2 و کارگێڕانى لق پێشوازیى لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە بەرپرسى لق کرد و هیواى سەرکەوتنى لە کارەکانى بۆ خواست و هەموو پاڵپشتى و هەماهەنگیەکى خۆشى بۆ سەرخستنى کارەکانى وەک پارێزگاى هەولێر لە پێناوخزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان دووپاتکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسى لقى2 وێڕایى بەخێرهێنان، سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد و جەختى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانی نێوان حزب و حکومەت و هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کردەوە.