هه‌ولێر.... پێشوازی له‌ كونسڵی گشتی نویێ هیندستان له‌ هه‌ولێر

هه‌ولێر....   پێشوازی له‌ كونسڵی گشتی نویێ هیندستان له‌ هه‌ولێر

هه‌ولێر....

پێشوازی له‌ كونسڵی گشتی نویێ هیندستان له‌ هه‌ولێر

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 28.5.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی له‌ برجیش كۆمار كونسڵی گشتی نویێ هیندستان له‌ هه‌ولیر كرد.
له‌ دیدارێكدا كونسولی نویێ هیندستان، سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی پارێزگاى هەولێرى كرد و هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیرۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دا.....

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ناوی حكومه‌ت و پارێزگاو خه‌ڵكی هه‌ولێر، پیرۆزبایی له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی كونسولی نوێ هیندستان له‌ هه‌ولێر كرد، ئاماده‌یی خۆیشی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریه‌كانی هاوكاریكردنی پارێزگاى هەولێر له‌و بوارانه‌ی كه‌ پێویسته‌، نیشاندا.
له‌و دیداره‌دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاووتوێ کراو هەردوولا خوازیاری بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوكاری و هەماهەنگی دوولایەنە بوون .