یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ

یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ

هەولێر ….

یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ

ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28.5.2025 به‌ ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و پسپۆڕان و زانستخوازانی کوردو بیانی، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دڵ ئەنجامدرا.
لە کۆنفرانسەکەدا، وێرای خستنە رووی چەندین دەرمانی چارەسەری، جەخت لەسەر ڕێرەوی زانستی نه‌شته‌گه‌ریه‌كانی دڵ و ئەزموون وەرگرتن و ئاڵوگۆڕی شارەزاییە پسپۆڕیەکان لە نێوان پزیشکان کرایەوە، هاوکات پێشكه‌وتنی زانستی چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و چۆنێتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان تەوەرێکی دیکەى ئەو باسانەبوون کە پێشکەشکران…..
لە وتەکاندا ئاماژە بە گرنگی و بایەخی زانستی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە کرا، بەتایبەت لە پسپۆڕیەکی هەستیاری وەک نەخۆشیەکانی وەک دڵ، کە ئەمرۆ لە ئاستی پزیشکانی جیهان جێگەی بایەخە…
هەر لەم روانگەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە روانگەی خزمەتی گشتی تەندورستی هاوڵاتیانەوە قورسایی خستۆتە سەر کەرتی تەندورستی …

له‌و کۆنفرانسەدا چەندین پرس و بابەتى زانستی لە بارەی چۆنیەتی نەشتەرگەرییەکانی دڵ خرانه‌ بەرباس و گفتوگۆ كردنه‌وه‌ .