هەولێر …. سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سینگ و هەناسە بەرێوەچوو
هەولێر ….
سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سینگ و هەناسە بەرێوەچوو
ئەمرۆ پێنجشهممه رێكهوتی 29.5.2025 به ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و پسپۆڕان و زانستخوازان، سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆردی کوردستانی سینگ و هەناسە لە لایەن کۆمەڵەی پزیشکانی سینگ بهرێوهچوو.
تێدا رێز لە پرۆفیسۆر دکتۆر حەمە نەجم نرا بەهۆی کۆتایی هاتنی ئەرکی لە سەرۆکایەتی بۆردی کوردستان بۆ سنگ و هەناسە..
لهو کۆنفرانسە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکانی کوردو عەرەب و بیانی ئامادەبوون، چەندین توێژینهوهی زانستی پرس و بابەتى زانستی لە بارەی سروشتی نهخۆشیهكانی سنگ و ههناسه خرانه روو، كه ئاماژه بوون بهو پێشكهوتنانهی كه بهدهست هاتوون و له چهند پانێلێكیش خرانه بەرباس و گفتوگۆ كردنهوه .