هەولێر ... بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانى خولى پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران

هەولێر ... بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانى خولى پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران

هەولێر ...
بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانى خولى پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.5.29، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى هەماهەنگى نێوان پارێزگای هەولێر و سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ئەوروپی ETTC و پرۆژەی دەستپێشخەری پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران بۆ ساڵی 2025، لە ڕێورەسمێکدا بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر 28 ئەندازیاری بەشداربووى خوولی ڕاهێنان لە بواری ساردکردنەوە و هەواسازیی HVAC دابەشکرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە بەشداربووانى خول، دەستخۆشى لە سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ئەوروپی ETTC و ڕاهێنەرانکرد بۆ هاوکاریی و هەماهەنگییەکانى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر.

هەموو ئەوکارانەشى کە سەنتەرى ناوبراو کاریان لە سەردەکات بە گرنگ وەسفکرد، دڵنیاییشى کردنەوە پارێزگاى هەولێر لە هەماهەنگى و کارکردن لە گەڵیان بەردەوام دەبێت. ئاماژەى بەوەشدا کردنەوەى ئەو جۆرە خولانە لە هەموو سێکتەر و بوارەکاندا پێویستە و ئەو بەڕێزانەشى بەشداریی دەکەن سوودى زۆری لێدەبینن. لە کۆتایشدا پارێزگارى هەولێر، بڕوانامەى بەشداربوونى بەخشیە بەشداربووان.