دارەتوو .. پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامێکى 30 مەترى بەسەرکردەوە
دارەتوو ..
پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامێکى 30 مەترى بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، پرۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شه‌قامێکی 30 مه‌تری كه بنكه‌ی ته‌ندروستی به گه‌ڕه‌كی ژین ده‌به‌ستیته‌وه به درێژایی ( 1 كم ) و بە گوژمەى ( 268 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی وەزارەتى شارەوانى دەست بە جێبەجێکردنى کراوە، بەسەرکردەوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا، کە هەریەک لە مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و ئەحمەد نەبى، بەڕێوەبەری ناحییەى دارەتوو و سەرۆکى شارەوانى ناحییەکە و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە یاروەرى بوون، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و پێداویستیەکانى کۆڵیەوە و، دەستخۆشی لە ئەندازیار و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد، هەروەها وێڕاى پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانى ناحییەکە، باسى له گرنگیی پڕۆژه‌كه کرد بۆ هاوڵاتییان و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م سنوورى پارێزگاى هەولێر كرده‌وه.
جێگەى باسە، پرۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شه‌قامێکی 30 مه‌تری كه بنكه‌ی ته‌ندروستی به گه‌ره‌كی ژین ده‌به‌ستیته‌وه به درێژایی ( 1 كم ) پێکهاتووە لە قیڕتاوکردنى ( 10 هەزار ) مەتر 2.