پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەڵبەندی3ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەڵبەندی3ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەڵبەندی3ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی 50ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی مەڵبەندی3ی هەولێری كرد و لەلایەن سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسى و د. مەجید محەمەدئەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی3 و بێگەر تاڵەبانى، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى و کارگێرانی مەڵبەند پیشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندى هەولێر و مەریوان هادى، بەرێوەبەرى گشتیی شارەوانییەکانى هەولێر و خەسرۆ غازى، بەرێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا یاوەرى بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادى دامەزراندنی یەكێتی، تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان مەڵبەند و پارێزگای هەولێر کردەوە و دووپاتیکردەوە وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان شارەکەمان هەبێت، تاکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتییانی هەولێری پایتەخت بکەین.

لەلایەن خۆیانەوە، هەریەک لە سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسى و د. مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی3ی هەولێر و بێگەر تاڵەبانى، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى، سوپاسی سەردانى پارێزگاری هەولێریانکرد و وێڕاى نیشاندنى خۆشحاڵیان، ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی مەڵبەندیان لەگەڵ پارێزگاى هەولێر دووپاتکردوە.