پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له‌ دكتۆره‌ كوردستان موكریانی نووسه‌رو لێكۆله‌ری دیاری كورد كرد

پارێزگاری هه‌ولێر،  پێشوازی له‌ دكتۆره‌ كوردستان موكریانی نووسه‌رو لێكۆله‌ری دیاری كورد كرد

پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له‌ دكتۆره‌ كوردستان موكریانی نووسه‌رو لێكۆله‌ری دیاری كورد كرد

ئه‌مرۆ یەکشەممە 1.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگارو، عه‌مید خه‌سرۆ به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، پێشوازی له‌ دكتۆره‌ كوردستان موكریانی نووسه‌رو لێكۆله‌ری دیاری كورد كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دۆخی رۆشنبیری به‌گشتی و پێشكه‌وتنه‌ ئه‌كادیمیه‌كان و فه‌رهه‌نگی كوردی كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تاكید له‌سه‌ر پرسی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دیواربه‌ندی گیوی موكریانی كرا، كه‌ بریاره‌ به‌ شێوازێكی نوێ له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ نه‌خشه‌رێژ بۆ بكرێ ...
پارێزگاری هه‌ولێر قه‌لغانی 102 ساڵه‌ی به‌ پارێزگا بوونی هه‌ولێری به‌ بنه‌ماڵه‌ی گیوی موكریانی به‌خشی، كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، خزمه‌تێكی زۆریان به‌ بواری رۆژنامه‌وانی وشه‌ی ره‌سه‌نی كوردی كردووه‌ .