پارێزگاری هەولێر، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك کەسایەتی و نوێنه‌ری چین و توێژەکانی قەزای عەنکاوە كۆبووه‌وه
پارێزگاری هەولێر، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك کەسایەتی و نوێنه‌ری چین و توێژەکانی قەزای عەنکاوە كۆبووه‌وه
ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 1.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا ئه‌سیل به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی عه‌نكاوه‌و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنه‌ری چین و توێژەکانی قەزای عەنکاوە پێکهاتبوون …
پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بە دیداری چین و توێژەکانی عەنکاوە دەربڕی، دووپاتی کردەوە، کە عەنکاوە تایبەتمەندی خۆی هەبووەو لەسەر ئاستی جیهانیش ناوی عەنکاوە وه‌ك پایتەختی پاریسی رۆژهەڵات هاتووه، تەنانەت لە رۆژگارە سەختەکاندا عەنکاوە کۆکەرەوە هەموو کریستیانەکانی عێراق بووە، کابینەی نۆیەمی حکومەتیش قورساییەکی تایبەتی بە خەڵکی عەنکاوە داوه‌و وه‌كو شانازیه‌كی ئاشته‌وایی هه‌رێم ناوی بردووه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ناوی شانده‌كه سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد‌و له رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه، ستایشی هه‌موو ئه‌و ئاور لێدانانه‌وانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانی كرد، كه به‌لای عه‌نكاوه‌یه‌كانه‌وه وه‌كو چه‌تری پارێزه‌ی خه‌ڵكی عه‌نكاوه‌و پێشكه‌وتنه‌كانی قه‌زای عه‌نكاوه هه‌ژمار ده‌كرێ .
له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ‌و بیر‌ورا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی ئاڵ‌و گۆركرا، پارێزگاری هەولێر، گوێبیستی پێشنیار‌و داواكاریه‌كانی كه‌سایه‌تی و چین و توێژه‌كانی عه‌نكاوه بوو، جه‌خت له‌سه‌ر شێواز‌و ئالیه‌تی جێبه‌جێكردنیان کرایەوە، به‌جۆرێك پێشكه‌وتنی زیاتری عه‌نكاوه‌و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی عه‌نكاوه‌ی لێ ره‌نگداته‌وه .