پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە ئامادەبوونى شاکر حسێن، بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان، پێشوازیى لە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر وشاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە. پاشان تیشک خرایەسەر سەردانەکەی ناوەڕاستى مانگى ڕابردووى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەیاوەرى هەریەک لە پارێزگارانى ( دهۆک، سلێمانى، هەڵبجە ) بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداریکردنیان لە سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان لەگەڵ پارێزگارانى ( کوردستان، کرمانشا، ئازربایجانی ڕۆژئاوا ) و دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێز مەسعود پزیشکیان، سەرۆکى کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، زۆر سوپاسى سەر کونسوڵی گشتیی کۆمارى ئیسلامى ئێران بەڕێز ئەسەدى و ستافى کونسڵخانەى ئێرانى لە هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێرانى کرد، بۆ ڕێکخستنى سەردانەکە و هەوڵەکانیانى بەرز نرخاند لە ئامادەکارى و داڕشتنى بەرنامەى دیدار و کۆبوونەوەکانیان و پەرەپێدانى پەیوەندییەکان. هەردوولاش خۆشحاڵى خۆیان بە سەرکەوتوویی سەردانەکە و به‌ ئاستی پەیوەندیی باشی نێوان پارێزگا هاوسنوورەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران و هەموو ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەى نێوانیان نیشاندا و پشتیوانی خۆیان بۆ بره‌ودانى زياتری هاريكاريى هاوبه‌شی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتکردەوە.

لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا، تیشکی خرایەسەر ئەو ڕێوشوێن و ئامادەکاریانەی کە ساڵانە لەلایەن حکومەتى هەرێمی کوردستانەوە، بۆ پێشوازیکردن لە زیارتکارانی ئێران و چوونیان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بە خاکى هەرێمى کوردستان گیراوەتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگارى هەولێر، دڵنیایی کردنەوە کە بۆ ئەمساڵ لیژنەى باڵا هەموو ئامادەکارییەکى کردووە بۆ خزمەتکردنى ئەو ئازیزانە بە باشتیرین شێوە.

لە کۆتایدا سەرکونسڵی گشتیى کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاسى پارێزگارى هەولێر و ئیدارەی پارێزگاى هەولێری کرد بۆ ئەو پەیوەندییە و هەماهەنگی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی لە ماوەی ساڵانى ڕابردوودا پێشکەش بە کونسڵخانەى وڵاتەکەیان کردوو.