مەراسیمى چلەی ماتەمینی جوانەمەرگ " هێمن هیوا سعاد"
مەراسیمى چلەی ماتەمینی جوانەمەرگ " هێمن هیوا سعاد"
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشهممه 2025.6.1، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵە و کەس و کار و دۆست و هاوڕێیانى، له گۆڕستانى شێخ ئەحمەد، لەسەر گلکۆى کۆچکردوو مەراسیمى چلهی ماتەمینى جوانەمەرگ " هێمن هیوا سعاد" کورى هونەرمەند هیوا سوعاد، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان و بەڕێوەبەرى هونەرى شانۆى هەولێر بەڕێوەچوو.