لە هەولێر ... ئاهەنگێک بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی منداڵان سازکرا
لە هەولێر ...
ئاهەنگێک بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی منداڵان سازکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.1، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی باخچەی ساوایان، بەرێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان بە هەماهەنگی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر ERBIL ZOO و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، ئاهەنگێکی بۆ منداڵان سازکرد.
لە ئاهەنگەکەدا، جگە لەنمایشکردنی چەندین ئۆپەرێت، ژمارەیەک گۆرانی و پارچە موزیکی منداڵانە پێشکەشکران و خەڵات و دیارى بەسەر منداڵانى بەشدابوو دابەشکرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی منداڵان، دەست خۆشى لە مامۆستایان و سەرپەرشتیار و ڕیکخەرانى ئاهەنگەکە کرد و، هیواى سەرکەوتن و تەمەن درێژى بۆ منداڵانى بەشداربووى ئاهەنگەکە خواست.