هەولێر ... زیاتر لە ( 8 هەزار ڤەیپ ) لەناو بران

هەولێر ... زیاتر لە ( 8 هەزار ڤەیپ ) لەناو بران

هەولێر ...
زیاتر لە ( 8 هەزار ڤەیپ ) لەناو بران

دوا بەدواى بڕیاری قەدەغەکردنی ڤەیپ و لە چوارچێوەى هەڵمەتەکانى دەست بەسەرداگرتنى لەلایەن لیژنەکانى قایمقامیەتى ناوەندى هەولێر، لە ماوەى ڕابردوو زیاتر لە ( 50 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی ) لە سنوورى سەنتەرى شارى هەولێر دەستیان بەسەردا گیراوە و لەناو براون.
ئەمڕۆش دووشەممە 2025.6.2، زیاتر لە ( 8 هەزار ڤەیپ ) کە دەستیان بەسەردا گیرابوو، لە ناوبران، هەڵمەتى دەست بەسەرداگرتنى ڤەیپ و جگەرەى ئەلکترۆنى بەردەوام و چاوپۆشیش لە هیچ کەسێک ناکرێت. وێڕاى دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنییەکان، هەموو ئەو شوێنانەش دادەخرێن کە ئەو جۆرە مامەڵانە دەکەن، ئەوە بێجگە لە سزادانى پێبژاردن بە خاوەنی ئەو شوێنانەی کە پابەندی بڕیارەکە نەبوون و سەرپێچییان کردووە.