لە هەولێر ... ئەنجومەنی بازرگانی کوردستان - کەنەدا بە فەرمی دەستى بەکارەکانى کرد
لە هەولێر ...
ئەنجومەنی بازرگانی کوردستان - کەنەدا بە فەرمی دەستى بەکارەکانى کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.6.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەشدار بوو لە ڕێورەسمی بە فەرمی دەست بەکاربوونی ئەنجومەنی بازرگانی کوردستان - کەنەدا.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی کەنەدا له عێراق و ژمارەیەکى تر لە بازرگانان و پیاوانى کار ئامادەی بوون، تیشک خرایەسەر ئامانجی ئەنجومەنەکە، کە دروستکردنی ڕایەڵەیەکی بەهێزی بازرگانی و دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتری سەرمایەگوزارییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتى کەنەدا و مەبەست لێى پشتیوانیکردنی هەوڵەکانى حکومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ فراوانترکردنی بازاڕی کار و وەبەرهێنانى کەنەدى، کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.