پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە
پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2025.6.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى 65 ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، لە باخچەى لقى هەولێرى ڕێکخراوى ناوبراو، پیشانگاى شێوەکارى تایبەتی هونەرمەند "ڕەزوان قادر ڕەحمان"ى کردەوە.
لە کردنەوەی پیشانگاکەدا، کە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە مامۆستا و هونەرمەند و هونەردۆستان ئامادەى بوون، دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى پیشانگاکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.