بەڕێزان بنه‌ماڵه‌ی هـونەرمـەندی ناوداری کورد " قەرەنی جەمیل "
بەڕێزان بنه‌ماڵه‌ی هـونەرمـەندی
ناوداری کورد " قەرەنی جەمیل "
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناودار و شێوەکاری بە توانا و دیاری کوردستان و شارەکەمان ( قەرەنی جەمیل) مان پێگەیشت.
قەرەنی جەمیل، یەکێک بوو لە شێوەکارە بە تواناکانی كوردستان و جیهان و لەو بوارەدا مێژوویەکی سەنگین و جوانی بۆ خۆی و نەتەوەکەی تۆمارکردووە، بە داخەوە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌س و كار و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ردلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.6.3