هەولێر.. ناساندنی پەرتووکی مێژووی دامەزراندنی لقی16
هەولێر..
ناساندنی پەرتووکی مێژووی دامەزراندنی لقی16
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.6.3، بە ئامادەبووینى د.پشتیوان سادق، بەپرسى مەکتەبى ڕیکخستنى هەولێری پارتى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئارى نانەکەلی، بەرپرسی لق16 و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى، لە ڕێورەسمێکدا، پەرتووکی مێژووی دامەزراندنی لقی 16ى پارتی لە نێوان ساڵانی ( 2024 ــ 2025) ناسێنرا.
پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەى ئەرکى نووسین و لە چاپدانى ئەو پەرتووکەیان لە ئەستۆ بوو، هەوڵ و ماندووبوونیانى بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.