پارێزگاری هەولێر، سەردانى خانەی بە ساڵاچووانى هەولێرى کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانى خانەی بە ساڵاچووانى هەولێرى کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانى خانەی بە ساڵاچووانى هەولێرى کرد

ئەمڕۆ هەینی 2025.6.6، بەمەبەستى پیرۆزبایی جەژنی قوربان و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و ڕەوشی تەندروستیان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى خانەی بەساڵاچووانى هەولێرى کرد و جگە لە خواردنی نیوەڕۆ لەگەڵیان، دیاری و جەژنانەی بەسەریاندا دابەشکرد.

لە سەردانەکەیدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و چاودێرانی خانەکە، لە جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانیان، لە ئاسودەیی بەساڵاچووان و کەم و کوڕیی و پێداویستی و ڕەوشی تەندروستیانی کۆڵییەوە.

هەروەها جەختی لە گرنگى تایبەتی پارێزگای هەولێر بە خانەی بە ساڵاچووان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە هەمیشە لە نزیکەوە چاودێریان دەکەین، گوتیشی، ئەوانە کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانمانە خزمەتیان بکەین و لە نزیکەوە ئاگاداری ژیان و ڕەوشی تەندروستیتان بین و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین.