بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو (كەریم شنگالی)
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو (كەریم شنگالی)
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری پارتی و وەزیری پێشوویی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان "كەریم شنگالی"مان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و دۆستانتان و هەڤاڵانی دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی بە ھەموولایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.6.10