لە هەولێر... مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان" کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو
لە هەولێر...
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان" کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو
رۆژی پێنجشەممە 2025.6.12، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێرى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى پارتى و سەرۆک و سکرتێری حزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی ئاینی و پێکهاتە جیاوازەکان و سەرۆکی هۆزانی کورد و عەرەب و ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان، لە شاری هەولێر، مەراسیمی پرسەی کەسایەتی و خەباتگێر و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان و وەزیری پێشوویی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان خوالێخۆشبوو " کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو.
هەروەها ڕۆژی شەممە 2025.6.14 لە شاری دهۆک لە مزگەوتی سەیدۆ پرسەی خوالێخۆشبوو بەڕێوەدەچێت.